نەتانیاهو: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی ئێرانمان خستووەتەخوارەوە

0
1227

SNN

ئەمڕۆ بنیامین نەتانیاهو رایگەیاند هێزی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی لەم هەفتەیەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی ئێرانی خستووەتە خوارەوە.

بەگوێرەی نەتانیاهو ئەو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە لە خاکی عێراق یان سوریاوە ئاڕاستەی ئیسرائیلکراون و دەشڵێت: “هێزی سەربازی ئێران ئەو فڕۆکەیەیان ئاڕاستەکردووە و لەسەر سنووری نێوان ئیسرائیل و ئوردن لەلایەن هێزی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیلەوە خراوەتەخوارەوە”.

میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن ئەمە دووەمجارە ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بۆ ئیسرائیل بنێرێت و ساڵی 2018 فڕۆکەیەکیان کە لە سوریاوە بۆ باکووری ئیسرائیل رۆیشت لەلایەن هەلیکۆپتەرێکی ئیسرائیلەوە خرایەخوارەوە.

تا ئێستا ئێران بە فەرمی دانی بەوەدا نەناوە کە لەپشت ئەو هەوڵەی هێرشکردنەسەر ئیسرائیل بووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this