رۆحانی: لەبارەی هەڵگرتنی سزاکانەوە گەیشتوینەتە رێککەوتنی سەرەکی

SNN
سەرۆککۆماری ئێران ئاشکرای کرد: ” لەبارەی هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکەمان لە لایەن ئەمریکاوە بە شێوەیەکی سەرەتایی گەیشتوینەتە رێککەوتن” و باسی لەوەشکرد: “دانوستانەکانی ڤییەننا لەسەر وردەکاری رێککەوتنەکەی نێوانیان بەردەوام دەبێت”.
حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری ئێران بە ئاماژەدان بە دانوستانەکانی ڤییەننا بۆ بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی 2015 رایگەیاند: “هەنگاوە گەورە و سەرەکیەکەمان هەڵگرتووە و لە سەر هەڵگرتنی سزاکان لە لایەن ئەمریکاوە گەیشتووینەتە رێککەوتنی سەرەکی”.
وتیشی: “بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی و یەکجارەکی و یەکلاکردنەوەی وردەکارییەکان دانوستانەکانی ڤییەننا بەردەوام دەبن”.
دوای ئەوەی ساڵی 2018 ئیدارەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ لە رێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە و سزاکانی بۆ سەر ئێران گەڕاندەوە، حکومەتی تارانیش بڕیاریدا بە چەند قۆناغیک پابەندبوونەکانی بەو رێککەوتنە هەڵپەسێرێت.
لەدوای دەستبەکاربوونی ئیدارەی ئێستای ئەمریکا، ئەو وڵاتە خواستی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنەکە دەربڕی و بۆ ئەو مەبەستەش ماوەی دوو مانگە دانوستانی چڕ لە نێوان نوێنەرانی ئێران و دیپلۆماتەکانی وڵاتانی روسیا، چین، بەریتانیا، فەرانسا و ئەڵمانیا لە ڤییەننای پایتەختی نەمسا بەڕێوەدەچێت و ئەمریکاش بە ناڕاستەوخۆ ئاگاداری وردەکاری دانوستانەکانە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


