بە تەقەی سەربازانی تورکیا دوو هاوڵاتی هەرێمی کوردستان برینداربوون

SNN
لە ئەنجامی تەقەکردنی سەربازانی تورکیا لە گوندێکی سنوری پارێزگای هەولێر دوو هاوڵاتی هەرێم برینداربوون.
بە پێی زانیارییەکان رۆژی سێ شەممە لە نزیک گوندی بەرمیزەی سەر بە قەزای مێرگەسور لە پارێزگای هەولێر سەربازانی تورکیا تەقەیان لە دوو هاوڵاتی هەرێم بە ناوەکانی شەهاب ساڵح و جەلیل کەمال کردووە و بە هۆیەوە ئەوو دوو هاوڵاتییە برینداربوون.
ئەو دوو گەنجە کە تەمەنیان 17 و 23 ساڵە بە دوای مەڕوماڵاتە ونبووەکانیان دەگەڕان لەو کاتەی بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە دراونەتە بەر دەستڕێژی گولەی سەربازانی تورکیا.
بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە، ئەو دوو گەنجە بە برینداری کەوتوون و سەربازانی تورکیاش بە چەکەوە بە دیاریانەوە وەستاون و کەسوکاری دوو گەنجەکەش لە سەربازەکان دەپاڕێنەوە کە رێگەیان بدەن بیانگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە.
دواتر ئەو دوو گەنجە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و یەکێکیان کە برینەکەی سوک بووە پاش وەگرتنی چارەسەری پزیشکی گەڕێنراوەتە ماڵەوە و ئەویتریان کە فیشەک بەر سکی کەوتبوو هێشتا لە نەخۆشخانەیە.
سوپای تورکیا بە بیانووی بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکەوە چەندین کیلۆمەتر هاتوەتە ناو خاکی هەرێم لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک و تائێستا چەندین هاوڵاتی مەدەنی هەرێم بە هۆی بۆردومان و تەقەی سەربازانی ئەو وڵاتەوە بوونە قوربانی و زەرەر و زیانێکی زۆر بەر مەڕو ماڵات و رەز و باخی هاوڵاتیانیش کەوتووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


