ئەنجومەنی دادوەری: نابێت دەسەڵاتی دادوەری تێکەڵ بە بابەتە سياسييەکان بکرێت

ئەنجومەنی دادوەری
SNN
ئەنجومەنی دادوەری هەرێم رايگەياند: “ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان چه‌سپاندنی یاسا و دادپه‌روه‌رییه، دەشڵێت “دەبێت پارێزەران رۆڵی خۆيان بگێڕن لەچوارچێوەی کارکردنی پيشەييانە، بەجۆرێک نابێت دەسەڵاتی دادوەری تێکەڵ بە بابەتە سياسييەکان بکرێت”.
ئەنجومەنی دادوەری لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: ” ئه‌مڕۆ دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم كرد له‌گەڵ پارێزه‌رانی كه‌یسی دەستگيرکراوانی بادينان کۆبووەتەوە، پارێزەران رەشنووسی راستکردنەوەی بڕياری پیداچوونەوەيان پێشکەش بە سەرۆکی ئەنجومەن کردووە”.
راشيگەياند: “ئەو رەشنووسە پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی تایبه‌تمه‌نمدی دادگای پێداچوونه‌وه ده‌كرێت و وه‌ك هه‌موو كه‌یسێكی دیكه به پێی رێكار‌و میكانیزمه یاساییه‌كانی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت”.
باس لەوەشکراوە: “له دانیشتنه‌كه‌دا، پارێزه‌رانی كه‌یسه‌كه رەشنووسی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچوونه‌وه‌یان (لائحه التصحیح القرار التمییزی) پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد و داوایان كرد به پێی رێكاره یاساییه‌كان ئه‌و رەشنووسە له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه كاری پێویستی بۆ بكرێت”.
رۆژی شەشی ئەم مانگە، سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێری بە سزای شەش ساڵ زیندانيكردن بۆ پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانی بادینان پەسەندكرد، کە ئەوەش ناڕەزایەتی ناوخۆ و کونسوڵخانەی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکەی لێکەوتەوە.
لە 20ی ئەم مانگە تیمی پارێزه‌رانی سزادراوانی بادینان دوایین تانه‌ی خۆیان لەبارەی بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه پێشكه‌ش به‌و دادگایه کرد.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



