
SNN
وتەبێژی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێکی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات بۆ دیاریكردنی میكانیزمی جێبەجێكردنی یاسای بودجە”.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: “حكومەتی هەرێم چەند جارێك بە نوسراو ئامادەیی خۆی دەڕبڕیوە بۆ پابەندبوون بەیاسای بودجە بۆ ئەوەی ئەركی سەرشانی خۆی جێبەجێ بكات و شایستە داراییەكانی وەربگرێت”.
وتیشی: ئەم هەفتەیەش جارێكی دیكە شاندێكی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەنەوە.
پێشتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەدیدارێكیدا لەگەڵ جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق ئاماژەی بەوەكردبوو بڕیارە لەئایندەیەكی نزیكدا بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و بودجەی عێراق سەردانی بەغدا بكەنەوە.
لە کۆتایی مانگی ئادارەوە یاسای بودجە لەپەرلەمانی عێراق پەسەندكراوە، بەڵام تائێستا بەغدا هیچ بڕە پارەیەكی بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە نەكردووە.
More News
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
18 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
18 hours لهمهوپێش



