
SNN
نوێنەری روسیا لە دانوستانەکانی ڤییەننا رایگەیاند: ” لە رۆژانی داهاتوودا ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی 60٪ رادەگرێت”.
میخاییل ئۆلیانۆڤ نوێنەری روسیا لە دانوستانەکانی ڤییەننا بە میدیاکانی وڵاتەکەی وتووە: “لە یەک دوو رۆژی داهاتوو ئێران دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی بەرزی 60٪ دەبێت”.
وتیشی: ” ئامانج لە دانوستانەکانی ڤییەننا بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی 2015یە بە جۆرێک هەمووان دڵنیا بکرێنەوە کە ئێران ناتوانێت بۆمبی ئەتۆم دروست بکات”.
بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هاوکاتە لەگەڵ لێدوانی بەرپرسانی ئێرانی کە باسیان لەوەکردبوو، بە شێوەی سەرەتایی رێککەوتن کراوە لەسەر هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر تاران.
ماوەی نزیکەی دوو مانگە نوێنەرانی ئێران و نوێنەرانی هەر یەک لە وڵاتانی روسیا، چین، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە ڤییەننای پایتەختی نەمسا لە دانوستاندان بە مەبەستی بەگەڕخستنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015.
ساڵی 2018 ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە و سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، لەبەرامبەریشدا تاران پابەندبوونەکانی بە رێککەوتنی ئەتۆمی هەڵپەسارد.
بەپێی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران تەنها بە رێژەی 3.7٪ دەتیتوانی یۆرانیۆم بپیتێنێت، بەڵام دوای هەڵپەساردنی پابەندبوونەکانی رێژەکەی گەیاندە 20٪.
لەمانگی نیسانی ئەمساڵیشدا وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە تەقینەوەیەک لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنز، حکومەتی ئێران رایگەیاند، رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 60٪ بەرزدەکاتەوە، کە ئەمەش نزیکە لە رێژەی پێویست بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم کە 90٪ە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
14 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
14 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش



