
SNN
لە سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودی شاری سلێمانی ئاگر لە مۆتێلێک کەوتەوە و بەرگریی شارستانیش رایگەیاند: “توانیومانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین”.
رێکان جەمال وتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: ” ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئاگرێك له نهۆمی سەرەوەی مۆتێل ناسا له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له‌به‌رامبه‌ر به‌نزینخانه‌ی بینایی كه‌وته‌وه”.
وتیشی: ” ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی گه‌یشتنه شوێنی روداوه‌كه و توانراوه به‌بێ زیانی گیانی ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت”.
سەبارەت بە زیانەکانیش وتی: “رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی لێکەوتوەتەوە”.
دەربارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش وتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی رایگەیاند: “دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بەمەبەستی زانینی هۆکارەکەی و خەمڵاندنی زیانەکان”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



