
فڕۆکەی درۆن
SNN
فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند: پێشبینی دەکەین ئەو هێزە چەکدارییانەی عێراق کە نزیکن لە ئێرانەوە، لە چەند ساڵی داهاتوودا زیاتر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ هێرشکردنەسەر هێزەکانی ئەمریکا بەکاربهێنن.
فرانک مەکەنزی لە میانی سەردانێکیدا بۆ بەغدا بە میدیایەکی وتووە: “ئەو درۆنانەی کە چەکدارانی نزیک لە ئێران بەکاریدەهێنن لە قەبارەدا بچووکن، هەرزانن و بە ئاسانی دەکڕدرێن، هەندێک جار بە دەگمەن دەدۆزرێنەوە و دەخرێنەخوارەوە”.
مەکەنزی داوای لە حکومەتی ئەمریکا کردووە رێگریبکات لەوەی ئەو درۆنانە بکەونە دەست دوژمنانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وتیشی: “دەمانەوێت توانا تەکنیکییەکانمان زیاتر پتەوبکەین لە دژی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئەوەش بە دۆزینەوەی بەکارهێنەرانی درۆنەکان و بەهێزکردنی توانای رادار”.
مانگی رابردوو لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەیەکی سەربازی عێراق و ئاگرێکی گەورە کەوتەوە، بە گوێرەی بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا زیانی گیانی نەگەیاند.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش



