
SNN
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێم تاوتوێی رەوشی سیاسی هەرێمیان کرد و بافڵ تاڵەبانی وتی: “خۆبەزلزانی و دورکەوتنەمان لە بەغدا نەک داواکانمان جێبەجێ ناکرێن، بەڵکو گەلەکەشمان زەرەرمەندی یەکەم دەبێت”.
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە جەیمس سۆرنتۆن، کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەکەیاندا تاوتوێی دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان-یان لەسەر ئاستی ھەرێم و عێراق کرد، هاوسەرۆکی یەکێتی ھەڵوێست و بۆچوونی یەکێتی خستەڕوو. جەختیشی لەدۆزینەوەی رێگاچارەکانی گەیشتن بە لێکتێگەیشتن کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و رێککەوتن لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش و دەستوور.
بافڵ تاڵەبانی لەبەر رۆشنایی یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی، یەکڕیزی و رێکخستنەوەی ماڵی کورد و ئاراستەکردنی سیاسەتێکی نیشتمانی کوردانە لەبەغدا لەچوارچێوەی یەک لۆبی کوردی، ستراتیژی یەکێتی ئاشکراکرد و رایگەیاند، ئەگەر بمانەوێت پێگە و رۆڵی کورد لەناوەند بەبەھێزی بھێڵینەوە و وەک رابردوو خاڵی یەکلاکەرەوەی کێشەکان و پرسەکان بین، بێگومان پێویستمان بە بەرەیەکی نیشتمانیی کوردستانی ھەیە کە رەنگدانەوەی ھەموو بۆچوون و رەنگەجیاوازەکان بێت کە بۆ ئەم قۆناغە ئەمە فاکتەری گەیشتنە بەمافەکانمان. خۆبەزلزانی و دورکەوتنەمان لە بەغدا نەک داواکانمان جێبەجێ ناکرێن، بەڵکو گەلەکەشمان زەرەرمەندی یەکەم دەبێت و ھەرێمەکەشمان بچووک دەکەینەوە. ئەم دوربینییەشمان لەپێناو داھاتوویەکی گەشترە بۆ کوردستانەکەمان.
سەبارەت بەپرسی دەستوور بافڵ تاڵەبانی بەڕاشکاوی بڕیار و سەرنجی یەکێتی خستەڕوو وتی، لەگەڵ دەستوورێکی گەل پەسەندین و رێگەنادەین ئەم بابەتە نیشتمانی و نەتەوەییە بەزۆرینە و کەمینە تێبپەڕێندرێت، بەڵکو کار بۆ نووسینەوەی دەستوورێک دەکەین کە لەخزمەت کۆمەڵانی خەڵک و پێشخستنی ھەرێمەکەمان بێت نەوەک لەخزمەت حزب و تاکەکەسێکدا.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش



