
SNN
ئەمڕۆ پەنابەرێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر هەوڵی دا لە بەردەم نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی بسوتێنێت بەڵام لەلایەن هاوڕێکانیەوە ڕێگری لێ کرا.
بەشێک لە پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر جارێکی دیکە لەبەردەم نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان ناڕەزاییان دەربڕی بۆ گەیشتن بە داوکارییەکانیان، کە داوکارییان وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی یان گواستنەوەیان بۆ وڵاتی سێهەمە.
لە میانەی ناڕەزایەتییەکاندا، پەنابەرێک کە خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەنزینی کرد بە خۆیدا و هەوڵی دا ئاگر لە جەستەی خۆی بەربدات، بەڵام لەلایەن هاوڕێکانییەوە ڕێگریی لێکرا. لەدوای ڕووداوەکە ئەو پەنابەرە بە میدیاکانی وت: “من خۆم ژیانم تەواو بووە و بۆ خۆم واناکەم، بۆ مافی هاوڕێکانم وادەکەم، بەمشێوەیە نەبێت گوێمان لێناگیرێت.”
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەک ناڕەزایەتییەک دژی وەڵامنەدانەوەیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، پەنابەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری هەولێر لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان خۆی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و %92ی جەستەی سوتا.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
13 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
14 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
13 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
14 hours لهمهوپێش



