
بودجەی عێراق
SNN
عەبدولحسێن هنداوى راوێژکارێکى مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: بەغدا نیازى نییە پشکى هەرێم نەنێرێت، بەڵام هەندێ ئاستەنگى یاسایی بۆ جیبەجێکردنى یاساى بودجە دروستبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد:هەردوو حکومەتى هەرێم و بەغدا پشتیوانیان بۆ جیبەجێکردنى رێککەوتنەکە دەربڕیوە، دڵنیام حکومەتى عیراق بە ویستێکى جدییەوە کاردەکات بۆ جێبەجێکردنى یاسا و رێککەوتنەکەى لەگەڵ هەرێم”.
وتیشى “مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران پشتیوانى دەربڕیوە بۆ ئەوەى یاساى بودجە وەک خۆى جیبەجێ بکرێت، پێموایە دانوستانەکانى ئەمجارە زۆر قوڵتر بوون لەوەى پێشوو، لەراستیدا ئاڕاستە و ئاماژەى زۆر روون دەبینین لەهەردوولا بۆ گەیشتن بە چارەسەر، لەداهاتووشدا وردەکاریی زیاتر لەبارەى رێککەوتنەکەوە دەخرێتەڕوو”.
هنداوى باسى لەوەشکرد، رێککەوتنەکە چارەسەرێکى مامناوەندییە بۆ گەیشتن بەچارەسەرێکى جێگیر لەسەر کێشەکان، لەماوەى نزیکیشدا شاندێکى هەرێم دەچێتە بەغدا بۆ قسەکردن لەسەر شایستەداراییەکانى هەرێم.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
22 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026 -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
September 8, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
22 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026



