وەزارەتی پەروەردە: کرێی خوێندن لە خوێندنگە ناحکومیەکان کەمناکرێتەوە

وەزارەتی پەروەردە
SNN
وەزارەتی پەروەردە لە نوسراوێکدا باسی لەوەکردوە: “ناتوانین زیاتر کرێی خوێندن لە خوێندنگە و پەیمانگا ناحکومیەکان کەمبکەینەوە”.
بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم کە واژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی بەسەرەوەیە و ئاراستەی ئاراستەی هەر یەک لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیر هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان کراوە هاتووە: پێشتر لە خوێندنگە و پەیمانگە ناحکومیە لۆکاڵیەکان بە رێژەی 25٪ و بە رێژەی 15٪ بۆ خوێندنگە نێودەوڵەتیەکان داشکاندنیان بۆ کرێی خوێندن کردووە.
راشیگەیاندووە: “جگە لەم داشکاندنە زیاتر ناتوانین خوێندنگە و پەیمانگە ناحکومیەکان ناچار بکەین بە کەمکردنەوەی نرخ چونکە ئەوانیش زەرەرمەند دەبن، لەبەر ئەوەی مووچەی تەواوی مامۆستایان و ستافەکانیان دابین کردووە”.
هەر لەو بارەوە رووپاک ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەکردووە: “لە بەدواداچونێکم بۆ کرێی خوێندنی ئـەم ساڵ وەزارەتی پەروەردە بە ڕوونی وەڵامی داینەوە کە ئـەوان کرێی خوێندن کەم ناکەنەوە کە ھەر چەندە تەنها یەک مانگ دەوام کراوە، ئـەمە ناحەقیەکی گەورەیە بەرامبەر خوێندکاران ئـەنجام دەدرێت.”
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش



