
SNN
لە شاری موسڵ منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ بە هۆی تێکردنی خوێنی کەسێکی هەڵگری نەخۆشی ئایدز تووشی ئەو نەخۆشیەوە.
سایتی شەفەق نیوز بڵاویکردەوە: “منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ بە ناوی زەکەریا پاش ئەوەی ساڵ و نیوێک بەر لە ئێستا بە هۆی برینێکی بچوکەوە براوەتە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی موسڵ، بە باوکی وتراوە کە پێویستە خوێنی تێبکرێت”.
باوکی ئەو منداڵە باسی لەوەکردوە: “پاش چەند مانگێک لە وەرگرتنی بوتڵە خوێنەکە پێستی کوڕەکەی تووشی هەستیاری بووە و لە کاتی سەردانی بۆلای پزیشکێکی پێست، ئەو پزیشکە گومانی لەلا دروست بووە و چەندین پشکنینی بۆ نوسیوە و دواجار دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسی HIVیە و تووشی نەخۆشی ئایدز بووە”.
پاش بەدواداچوونی باوکی منداڵەکە دەرکەوتووە، ئەو کەسەی خوێنەکەی بەخشیوە، بە بێ ئەوەی خۆی بزانێت تووشی ئایدز بووە.
لەئێستادا تەندروستی نەینەوا بڕیاری داوە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو رووداوە کردوەتەوە.
لە کاتی بەخشینی خوێندا پێویستە پشکنینی تەواوەتی بۆ کەسە بکرێت، بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە کە هەڵگری هیچ نەخۆشییەکی گواستراوە نییە، بەڵام تائێستا نەزانراوە کە ئەو کەسەی لە موسڵ خوێنی بەخشیوە پشکنینی بۆ کراوە یان ئەنجامەکەی هەڵە بووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


