
SNN
بە هۆی پچڕانی سیمەکەیەوە کابینی تەلەفریکێک لە ئیتالیا کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا 12 کەس گیانیان لەدەستدا.
میدیاکانی ئیتالیا بڵاویانکردەوە: ” رۆژی یەکشەممە لە ناوچەی پییەمۆنتێ و لەبەرزایی هەزار و 500 مەترییەوە سیمی تەلەفریکێک پچراوە و بە هۆیەوە یەکێک لە کابینەکانی کەوتوەتە خوارەوە”.
ئاماژەیان بەوەشکردوە: “لەو رووداوەدا 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو منداڵیش بە سەختی برینداربوون”.
هێشتا هۆکاری پچرانی سیمەکە رانەگەیەنراوە، بەڵام هێڵی سیمی تەلەفریکەکە ساڵی 2016 نۆژەن کرابوەوە و ماوەی زیاتر لە ساڵێکیشە ئەو تەلەفریکە بە هۆی کەرەنتین و بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە بەکارنەهێنرابوو.
رووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە گەشتیارانی ناو ئەو کابینەی تەلەفریکەکە تەنها 100 مەتریان مابوو بگەنە وێستگەی کۆتایی.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش



