هەرچەندە کێشی کوڕەکەی زۆر زیاد بوو، باوکی یانەیەکی بۆ دەکرێت و دەبێتە یاریزانی سەرەکی

SNN
ماڵپه‌ڕی “ئۆدیتی سێنتراڵ”، بازرگانێکی چینی بەناوی هو شیهوای ته‌مه‌ن 35 ساڵ، توانیویه‌تی یانه‌یه‌كی پله دوو بۆ خۆی و كوڕه‌كه‌ی بكرێت، تاوه‌كو به فه‌رمی یاری تێدا بكه‌ن.
بازرگانه چینییه‌كه‌یه، خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ببێته یاریزانێكی پرۆفیشناڵ، به‌ڵام به‌هۆی لاوازی له تواناكه‌ی و قووڵبوونه‌وه‌ی له كاری بازرگانی، ئه‌و ئاره‌زووی نه‌هاتووه‌ته دی، ئێستا خه‌ریكی ئه‌وه‌یه خه‌ونه‌كه‌ی بهێنێته دی، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گونجاو نییه، به‌ڵام بڕیاری دا یانه‌ی “زهباو كوجو” بكرێت.
شیهوا، هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستا به‌رگریكاری سه‌ره‌كیی تیمكه‌ی بكات، به‌ڵكو كوڕه‌كه‌شی له یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی تیمه‌كه‌ی داناوه، ئه‌و كاره به ئاسایی وه‌رده‌گیرێت، ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌ی به‌هره و توانای پێویستی وه‌رزشی هه‌بێت، به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی كێشی 126 كیلۆگرامه و به زه‌حمه‌ت ده‌توانێت یاری بكات، به ده‌گمه‌ن راده‌كات، كه ئه‌وپه‌ڕی 5 تا 10 خولهك به هێواشی راده‌كات.
تا ئێستا خاوه‌نی یانه‌كه به‌شداری له یه‌ك یاریدا كردووه و درێسی ژماره 7ی له‌به‌ركردووه، به‌ڵام راهێنه‌ر و یان یاریزانه‌كان ناتوانن بڕیار له‌سه‌ر به‌شداریكردنی “كوڕه نازپێدراوهكه”ی بده‌ن، نه‌وه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهاتیان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ببێته‌وه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


