پاش جێگیربوونەوەی ئابووری جیهان، پێشبینی دەکرێت بەهای نەوت بگاتە 80 دۆلار

نەوتی ڕەش
SNN
پاش ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی جیهاندا و بەتایبەتی لە وڵاتی ئەمریکا کاریگەرییەکانی بەرەو لاوازبوون دەڕوات، ئەمەش راستەوخۆ کاردەکاتە سەر وڵاتە پیزشەسازییە بەرهەمهێنەکان، وەک ئەمریکا، کە بە گەورەترین بەکاربەری نەوتی خاو دادەنرێت لە جیهاندا
لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتانی ئیتساڵیا و فەرەنسا و بەریتانیا کە گەورە وڵاتانی پیشەسازین لە جیهاندا بەهەمانشێوە خەریکە وردە وردە لە کۆتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دێنە دەرەوە و دووبارە ئابووریەکەیان دەبووژێتەوە.
کۆمەڵەی گۆڵدمان ساکس ئاماژەیان بەوە کرد، کە بەرزبوونەوەی نەوت بووەتە راستی و هیچ شتێک ناتوانێت رێگربێت لە بەرامبەریدا، هۆکاری سەرەکەیش دەگەرێتەوە بۆ دووبارە کەوتنەوە کاری پیشەسازییە گەورەکانی وڵاتانی زلهێز کە نەوت وەک شادەماریانە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر ئاساییە تا کۆتایی ئەمساڵ بەهای نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی وزەدا بگاتە 80 دۆلاری ئەمریکی.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، دووبارە بەهای نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بەجۆرێک بەهای بەرمیلێک نەوتی ئەمریکی گەیشتە 66.84 دۆلار و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساسیش گەیشتە 63 دۆلار و ئۆپیکیش 65 دۆلار.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
17 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
17 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
19 hours لهمهوپێش



