گەنجێکی کوەیتی 30 کچ فریو دەدات و نزیکەی ملیۆنێک دۆلاریان لێ دەبات

دەستگیرکردن
SNN
میدیا کوەیتییەکان بڵاویكرده‌وه، كه‌سێك ده‌ستگیركراوه، 30 كچی ده‌ستخه‌ڕۆ كردوون و به‌ڵێنی پێداوون بیانخوازێت و پاره‌ی لێ وه‌رگرتوون, كچه‌كان سكاڵایان تۆمار كردووه و ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵێنی به هه‌موویان داوه بیانخوازێت، به‌و هۆیه‌وه ئه‌و گه‌نجه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه.
گه‌نجه‌كه خۆی به ده‌وڵه‌مه‌ند پیشانداوه و ئۆتۆمبێلی گرانبه‌های به كرێ وه‌رگرتووه و ڤێلای هاوڕێكانی وه‌ك ماڵی خۆی پیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كان باوه‌ڕ بكه‌ن، كه ئه‌و زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی كردووه، تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ره و چاوه‌ڕێی دادگاییكردنه و نزیكه‌ی ملیۆنێك دۆلاری له كچه‌كان وه‌رگرتووه، دواین كچێك كه فریوی داوه، له رێی سناپچات و ئینستاگرامه‌وه ناسیویه‌تی و 52 هه‌زار دیناری كوه‌یتی لێ وه‌رگرتووه.
ئه‌و كچه به پۆلیسی وتووه، وه‌همی خۆشه‌ویستی لا دروست كردم و به‌ڵێنی پێدام هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ بكات و كه‌وتمه په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزدارییه‌وه له‌گه‌ڵی و خۆی وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندێكی دیار پیشان ده‌دا و دوایش ده‌ركه‌وت ئه‌و ئۆتۆمبێله گرانبه‌ها و ڤێلا گه‌ورانه هی خۆی نین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و كه‌سه، پێی وتووه له بری ئه‌وه‌ی پاره له بانك دابنێیت، شوقه‌یه‌كی بكڕه و به‌و شێوه‌یه پاره‌كه‌م له بانك راكێشا و پێم‌دا، گوایه له بواری خانووبه‌ره‌دا وه‌به‌رهێنان بكه‌م.
ئاشكراشیكردووه، دوای ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی له ده‌ست ده‌رهێناوه، له سه‌رجه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بلۆكی كردووه و ئینجا هه‌ستیكردووه، كه ئه‌و كه‌سه فێڵی لێكردووه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


