
لای چەپ دەیڤد بارنیع سەرۆکی نوێی مۆساد، ناوەڕاست نەتانیاهو، لای راست یۆسی سەرۆکی پێشووی مۆساد
SNN
بنیامین نەتانیاهو رایگەیاند سەرۆکی نوێی هەواڵگری و ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی ئیسرائیل (مۆساد) لەم مانگەدا دەستبەکاردەبێت و ئەرکی باڵای ئەو رێگریکردن دەبێت لە ئێران تا دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.
لە رێورەسمێکدا کە بۆ ماڵئاواییکردن لە یوسی هۆکین سەرۆکی پێشووی مۆساد و دەستبەکاربوونی داڤید (دیدی) بارنیع سەرۆکی نوێی ئەو دەزگایە رێکخرابوو، نەتانیاهو وتی: “لە هەر بارودۆخێکدا، تەنانەت ئەگەر لایەنەکان لەسەر پرسی ناوەکی گەیشتنە رێککەوتن لەگەل ئێران، ئێمە رێگری لە ئێران دەکەین چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، فشارەکانیشمان کاریگەرییان لەسەر گفتوگۆکانی ناوەکی هەیە”.
نەتانیاهو وتیشی: “دۆستایەتیمان لەگەڵ ئەمریکا زۆر بەنرخە، ئەوان چەندین ساڵ پشتیوانمان بوون. بەڵام ئەم پرسە پەیوەندی بە ئااسایشی نیشتمانی ئیسرائیلەوە هەیە و ئامانجی گەورەمانە کە نەهێڵین مەلاکان گەلی جولەکە لەسەر زەوی بسڕنەوە کە بە هەزاران ساڵە ماونەرەوە، دەبێت لەوبارەیەوە بڕیاری بوێرانە و سەربەخۆیانە بدەین”.
ئەمە لەکاتێکدایە بە نێوەندگری ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپا، ئەمریکا لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆدایە بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ناوەکی و ئیسرائیلیش چەندین جار داوای لە ئەمریکا کردووە نەگەڕێتەوە بۆ رێککەوتن.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1 hour لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1 hour لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10 hours لهمهوپێش



