
کۆرۆنا فۆتۆ هەوراز ئەحمەد
SNN
دوای چاكبوونهوهی توشبوویەکی کۆرۆنا، نیشانەکانی کەڕووی ڕەشی لەسەر دەرکەوتووە، کە ماوەیەکە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە ھیندستان بڵاوبووەتەوە، بههۆیهوه رێژهی گیانلهدهستدان دووبارە بهرزبووەتهوه، لهمبارهیهوه تهندروستی سلێمانی زانیاری زیاتر ئاشكرا دهكات.
سهرچاوهیهك له تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: پیاوێکی بەساڵاچوو، لە نەتەوەی عەرەبە، دوای چاكبوونهوهی له کۆرۆنا، نیشانەکانی کەڕووی ڕەشی لەسەر دەرکەوتووەو، له ئێستادا لە نەخۆشخانەی شار خراوەتە ژێر چاودێرییهوه.
لهلایهن خۆشییهوه، زانا زرار پزیشکی راوێژکار لەبەشی فریاکەوتنی ھەناو لەنەخۆشخانەی کوین ئیلیزابێس لە بێرمینگھام لە بەریتانیا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ئاشكرایكردووه، کەڕووی رەش تایبەت نییە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو کەسانەی تووشدەبن ئەوانەن کە بەرگری لەشیان کەمەو، کەڕووی رەش له كهسێكهوه ناگوازرێتەوە بۆ کەسێكی تر بۆیە مەترسیدار نییە.
بڵاوبوونهوهی پەتای کەڕووی رەش لە 20ی ئایاری 2021 لە ھیندستان راگەیەنرا، بەجۆرێک تووشی بەشێکی زۆر لە توشبووانی کۆرۆنا بووەو، رێژەی گیان لەدەستدانی گەیاندۆتە ئاستێکی بەرز و ھۆکارەکەشی بۆ چارەسەرێکی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە.
کەڕووی رەش یەکێکە لە ماکەکانی کۆرۆنا، ئەو توشبووانەی بەرگری لەشیان زۆر لاوازە و، نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە دوای چاکبوونەوەیان ئەگەر ھەیە توشی کەڕووی رەش بن، کەڕووی ڕەش کار لەسەر سنگی نەخۆشەکە دەکات و بەپشکنینی تیشکیی نیشانەکانی دەدۆزرێتەوە، بەڵام ناگوازرێتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، ئەو جۆرە ماکە لە ھەموو ڤایرۆسێکدا ئەگەری ھەیە رووبدات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


