
SNN
هەریەک لە مەحموود ئەحمەدی نەژاد، عەلی لاریجانی و ئیسحاق جەهانگیری، لەلایەن ئەنجومەنی پاراستنی دەستوورەوە، بۆ کاندیدی سەرۆکایەتی ئێران رەتکرانەوە.
ئاژانسی فارس نیوز بڵاویکردەوە: هەریەک لە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی دەستەڵاتی دادوەری، موحسین رەزایی، سەرۆكی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییە باڵاكان، سەعید جەلیلی ئەمینداری پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، عەلی رەزا زاکانی، سەرۆکی ناوەندی توێژینەوە لە پەرلەمان، ئەمیر حوسەین قازی زادە هاشمی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، عەبدولناسر هیمەتی، پارێزگاری بانکی ناوەندی و موحسین میهر عەلی زادە، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ناوچەی کیش، وەک کاندید بۆ سەرۆکایەتی ئێران پەسندکراون.
سەبارەت بە رەتکردنەوەی ئەو کاندیدانە، ئەنجومەنەکە رایگەیاندووە: “لەپێناو مانەوەیان لەو ئەرک و بەرپرسیارێتییەی کە هەیانە ئەو کاندیدانە رەتکراونەتەوە”.
بڕیارە لە 27ی ئایار دوایین لیستی کاندیدە قبوڵکراوەکانی هەڵبژاردنەکە لەلایەن ئەنجومەنی شوراوە بڵاوبکرێتەوە، کە بەشدارن لە هەڵبژاردنی 18ی حوزەیرانی داهاتوودا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


