“دەستوور پێویستە بۆ هەرێمی کوردستان هەرچەندە درەنگە بەڵام ئێستاش بکرێت کارێکی زۆرباشە”
فەرید ئەسەسەرد
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گفتووگۆیەکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا باس لەهەڵوێستی حیزبەکەی لەسەر بابەتی پرسی نووسینەوەی دەستوور لەمکاتەدا دەکات.
لەسەرەتای گفتووگۆکەدا سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نشتمانیی کوردستان سەبارەت بە بۆچونی حیزبەکەی لەبارەی پرسی دەستوور لەمکاتەدا لەهەرێمی کوردستان لەو ڕووەوە دەڵێت:” ئێمە پێمانوایە دەستوور زۆر پێویستە بۆ هەرێمی کوردستان هەرچەندە درەنگە بەڵام ئێستاش بکرێت کارێکی زۆرباشە، هەرێم ماوەیەکی زۆر هەوڵیدا بەڵام کۆمەڵێک کێشە هەبوون کە ڕێگربوون لەبەردەم ئەوەی کە دەستوورەکە تێپەڕێت ئێستا ڕەنگە دەرفەتێک هەبێت بۆ تێپەڕاندنی دەستوور.”
فەرید ئەسەسەرد ئاماژەی بەوەکرد بوونی مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم ڕێگرنیە لە نوسینەوەی دەستوور، ئەسەسەرد وتی” بۆ نووسینی دەستوور لیژنەیەک پێکدێت ئەو ئەرکە دەگرنە ئەستۆی خۆیان ئەوە پەیوەندی بەوە نییە مەترسی هەبێت یان نەبێت مەسەلەی ریفراندۆمیش لەسەر دەستوور ڕۆژێکی دەوێت لەماوەی 24 کاتژمێردا کۆتایی پێ دێت.”
“یەکێتی هەمان هەڵوێستی جارانی هەیە.. دەبێت سیستمی حوکمڕانیەکە پەرلەمانی بێت”
دوێنێ دووشەممە جەعفەر ئیمنکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وتووێژێکدا لە گەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دووپاتیکردەوە حیزبەکەی لەبارەی سیستمی حوکمڕانیەوە هەمان هەڵوێستی پێشووی هەیە پێی وایە دەبێت سەرۆکی هەرێم لە ناو گەلەوە هەڵبژێردرێت.”
سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی جەختی لەوەکردەوە یەکێتی لەبارەی سیستمی حکومڕانی هەرێمی کوردستان هەمان بۆچوونی جارانی هەیە، فەرید ئەسەسەرد دەڵێت” ئێمە هەمان بۆچوونی جارانمان هەیە پێمانوایە چاکترین سیستەم بۆ هەرێمی کوردستان ئەو سیستەمەیە کە لەعێراقدا هەیە سیستەمی پەرلەمانییە، شتێکی شاز دەردەچێت شتێکی نەگونجاو دەردەچێت ئەگەر سیستەم لە هەرێمی کوردستان نەگونجاو بێت لەگەڵ سیستەمی سەرەکی ناوەندا لەبەر ئەوە ئێستاش بۆچونمان وایە سیستەمەکە گونجاوترە ئەگەر سیستەمەکە پەرلەمانی بێت وەک ئەوەی لەعێراقدا هەیە.”
“بەشێک لەو کێشانەی ئێستا هەمانە ئەگەر دەستوورمان هەبووایە هەر لەسەرەتاوە تووشی نەدەبووین ”
فەرید ئەسەسەرد ئەوەشی وت” گفتوگۆی نوێ نەکراوە لەسەر پرسی دەستوور بەڵام مەسەلەکە هاتۆتە ئاراوە سەرکردەکانی هەموو حیزبەکان هیچ کامیان دژی ئەوە نەبووە گەڕێکی تر دەست پێبکەین بۆ ئەوەی دەقێکی دیاریکراوی دەستوور بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکەین پێمانوایە بوونی دەستوور پێویستە، بەشێک لەو کێشانەی ئێستا هەمانە ئەگەر دەستوورمان هەبووایە هەر لەسەرەتاوە تووشی نەدەبووین.”
“پەیوەندی بە هەڵبژاردنەوە نییە ”
ئەسەسەرد ئەوەشی ڕەتکردەوە کە بابەتی باسکردنی دەستوور هەرێم پەیوەندی هەبێت بە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانەوە، وتی” نەخێر پەیوەندی بە هەڵبژاردنەوە نییە، هەڵبژاردن مەسەلەیەکە و دەستووریش مەسەلەیەکی ترە من وتم بۆ مەسەلەی دەستوور زۆر گرنگە بۆنموونە لەعێراقدا لەماوەی دووساڵدا دوو دەستوور دەرچووە 2004 و 2005 ئەوەی ئێستا بەرکارە و کاری پێدەکرێت لە عێراقدا ئێمە بەدرێژایی ئەو ماوەیە لە 1992 وە تائێستا نەمانتوانیووە دەستوورێک ئامادەبکەین و بیخەینە دەنگدانەوە بەداخەوە ئەمە کەموکوڕیەکی زۆرە بۆ هەرێمی کوردستان، ئێستا لایەنەکان دەرفەتێکیان بۆ هاتۆتە پێش هەوڵدەدەین بیقۆزنەوە و دەستوورێکی گونجاو بەمەرجێک پەسەند بێت و لایەنە سیاسیەکان بتوانن ڕێککەوتنی گونجاوی لەسەربکەن.”
” ساردی پەیوەندی نێوان لایەنەکان و کاریگەری لەسەر دەستوور”
سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو پەیوەندی و کێشەی نێوان لایەنە سیاسیەکان کاریگەری نیە لەسەر پرسی دەستوور، ئەسەسەرد دەڵێت” دەتوانین مەسەلەکان لێک جیا بکەینەوە بەدڵنیاییەوە هەندێک سارد و سڕی لەنێوان لایەنە سیاسیەکاندا هەیە زیاتر لەنێوان یەکێتی و پارتی ئەو ساردوسڕیە هەیە بەڵام ڕەنگە ئەمە نەبێتە ڕێگر لەوەی هەردووکیان کاربکەن لەگەڵ حیزبەکانی تر بۆئەوەی دەستوورێکی گونجاو تێپەڕێنن بەڵام دەبێت خۆیان ڕەزامەندبن بەو دەقەی کە لیژنەکە پەسەندی دەکات.”
” پێمان باشە دەستوورەکە پەرلەمانی بێت واتە نەسەرۆکایەتی بێت و نە نیمچە پەرلەمانی بێت”
فەرید ئەسەسەرد لە بارەی هێڵی سووری یەکێتی لە پرسی نوسینەوەی دەستووردا ڕایگەیاند” ئێمە کاتی خۆیشی هەر باسمان کردووە و ئەمجارەش دووبارەی دەکەینەوە دەستوورێکی مەدەنی و دیموکراتیمان دەوێت کە گونجاو بێت لەگەڵ پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان، لەڕووی سیستەمی سیاسیەوە پێمان باشە دەستوورەکە پەرلەمانی بێت واتە نەسەرۆکایەتی بێت و نە نیمچە پەرلەمانی بێت.”
دەستووری عێراق خۆی ڕێگەی بەوە داوە، حکومەتی عێراق ڕێز لە دەستوورەکەی خۆی دەگرێت لەبەرئەوە ڕێگری ناکات لەمبارەیەوە، هیچ کێشەیەکمان نیە، مەسەلەی پەسەندکردنی دەستور مەسەلەیەکی ناوخۆییە و پەیوەندی بە ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، بەپێی دەستووری عێراق دەبوایە ئێمە لە 2005،2006 یان 2007 دەستوورێکمان هەبوایە و پەسەندمان بکردایە و حکومەتی عێراق هیچ کات ڕێگر نەبووە لەمبارەیەوە ، ئێستاش و ئەمجارەش ڕێگر نابێت.”
لە بارەی کاتی ئەوەی کەی هەرێم دەبێتە خاوەنی دەستوور؟ ئەسەسەرد وتی” دهوهسێتهسهر ئه‌و ماوه‌یه‌ی که بۆ لیژنه‌که داده‌نرێت، زۆرجار ماوه‌یه‌کی درێژی ده‌وێت ، هه‌ندێکجار چه‌ند مانگێکه و هه‌ندێکجار ڕه‌نگه ساڵێک زیاتربێت، وه هه‌روه‌ها پێویست به‌وه‌ش ده‌کات که لایه‌نه‌کان گفتوگۆی سیاسی له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا بکه‌ن پاش ئه‌وه‌ی که په‌سه‌ندکرا مه‌سه‌له‌ی ده‌نگدان دێت.”
فەرید ئەسەسەرد وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە ئایا ڕێژەی بەشداری کردنی دەنگدەران لە پڕۆسەی ڕیفراندۆم لەسەر پڕۆژەی دەستوور ئەگەر ڕێژەکە کەمبوو کاریگەری دەبێت لەسەر پڕۆسەکە؟ لە وەڵامدا فەرید ئەسەسەرد وتی” ده‌نگدانه‌که هیچ ڕێگریه‌کی له‌به‌رده‌مدا نییه، هیچ ده‌قێک نییه له‌م یاسایه له‌یاسای په‌سه‌ندکردنی ده‌ستوردا باس له‌وه بکات که پێویسته هه‌موو هاوڵاتییان به‌شداری له‌ده‌نگداندا بکەن، له‌کۆتایدا هه‌موو هاووڵاتیه‌ک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بچێت ده‌نگ بدات له‌کاتی ده‌نگدانیشدا ده‌توانێت ڕه‌تی بکاته‌وه یان په‌سه‌ندی بکات، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی ده‌چن بۆ ده‌نگدان زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران بن، ئه‌وانه بن که ده‌نگیان بهدهستورهکه دابێت، هەتا ڕێژه‌یه‌کی که‌میش بێت به‌پێی یاسا به‌وجۆره‌ی وه‌کو نه‌ریتێک له‌جیهاندا باوه، ڕێژه‌یه‌کی دیاریکراو دانه‌نراوه بۆنموونه ئه‌گه‌ر 5% ی دانیشتوانیش بچێت ده‌نگ بدات به‌ده‌ستوور زۆرینه به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وکاته ده‌ستوره‌که هه‌ر تێده‌په‌ڕێنرێت.”
” پێمان وایە ڕه‌نگه خه‌ڵک زۆرتر بچێت بۆ ده‌نگدان لەسەر دەستوور ”
ئەسەسەرد پێی وایە کە خەڵک بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەی دەستوور بەبەراورد بە هەڵبژاردنەکان زیاتر بەشداری بکات، لەو ڕوەوە وتی ” ئێمه لێره بۆچونمان ئه‌وه‌یه که ڕه‌نگه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور ڕه‌نگه خه‌ڵک زۆرتر بچێت بۆ ده‌نگدان به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ده‌ستووره‌که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاوات و خواستی خه‌ڵکی تێدابێت.”
ئەسەسەرد زیاتر ڕونیکردەوە ” مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن ڕه‌نگه په‌یوه‌ندی به ڕه‌خنه‌و گله‌یی خه‌ڵک بێت به‌رامبه‌ر حیزبه‌سیاسیه‌کان به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ده‌ستور په‌یوه‌ندی به‌حیزبه سیاسیه‌کانه‌وه نییه مه‌سه‌له‌یه‌کی نیشتیمانییه و مه‌سه‌له‌ی حیزبایه‌تی تێده‌په‌ڕێنێت، وه هه‌موو لایه‌کیش هه‌ست به‌وه ده‌کات هاووڵاتی ئاسایش هه‌ست به‌وه‌ده‌کات که ئه‌م ده‌ستووره‌ی که ده‌نوسرێت هی یه‌ک حیزب نییه و هی یه‌ک بنه‌ماڵه نییه هی یه‌ک خێڵ و هی یه‌ک شار نییه به‌ڵکو هی هه‌موو گه‌لی کوردستانه له‌به‌رئه‌وه پێموانییه ژماره‌یه‌کی که‌می خه‌ڵک بچێت بۆده‌نگدان. ”
“هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان و دەستور؟ ”
دەربارەی ئەوەی هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان بۆ هەڵبژاردنەکان چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر یەک هەڵوێستی ئەو دوو لایەنە لەسەر پرسی دەستور؟ وەڵامەکەی فەرید ئەسەسەرد بەمجۆرەبوو ” له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌مان هێشتا باس نه‌کردووه به‌ڵام ئێمه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌ک سه‌رچاوه‌مان هه‌یه له‌بنه‌ڕه‌تدا کاتی خۆی ئێستا له‌ت بوین و بوینه‌ته دوو له‌به‌رئه‌وه له‌زۆربه‌ی زۆری مه‌سه‌له‌کان که بوینه‌ته دوو حیزب زۆر لێک نزیکین پێم وانییه کێشه‌یه‌کمان هه‌بێت، کێشه‌ی جیاوازیمان هه‌بێت لهتێڕوانیین سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی سیسته‌می په‌رله‌مانی. ”
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


