
SNN
ئەمڕۆ فێستیڤاڵی گەلاوێک بۆ نمایشکردنی بەرهەمە هونەری و ئەدەبییەکان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
ئیبتیسام ئیسماعی بەڕێوەبەری بنکەی روناکبیری گەلاوێژ بە SNNی راگەیاند: 24هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێک دەستی بە کارەکانی کردووە، بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، گفتوگۆ لەبارەی بەرهەمە هونەری و ئەدەبییەکان دەکرێت و بەشداربووان بە بەرهەمەکانیان فێستیڤاڵەکە دەڕازێننەوە.
راشیگەیاند: لە فێستیڤاڵەکەدا هەشت پانێڵ بەڕێوەدەچێت و چەند چالاکییەکی میوزیکی سازدەکرێت، لە کۆتا رۆژدا دوو خەڵات دەدرێتە باشترین بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە.
لەبارەی بەشداربووانی فێستیڤاڵەکەوە، بەڕێوەبەری بنکەی روناکبیری گەلاوێژ وتی: میوانەکان لە شارەکانی دیکەی هەرێم و عێراق و ئێرانیشەوە بەشداری فێستیڤاڵەکەیان کردووە.
فێستیڤاڵەکەی ئەمجارە لەژێر ناونیشانی “دیالۆگی لابردنی ماسکەکان” بەڕێوەدەچێت، ئەمە لەکاتێکدا مانگی ئەیلول لە دوایین فێستیڤاڵی گەلاوێژدا بەهۆی مەترسی کۆرۆناوە بەشێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەچوو.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


