
خۆپیشاندانی بەغدا
SNN
ئەمڕۆ خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا بەڕێوەدەچێت و خۆپیشاندەران دروشمەکانی ساڵانی رابردوویان دووپاتدەکەنەوە کە کۆتایی هێنانە بە نادادپەروەری و گەندەڵی لە دام و دەزگاکانی حکومەت.
لە ئێستادا خۆپیشاندان لە سێ شوێنی بەغدا دەستیپێکردووە کە ئەوانیش گۆڕەپانەکانی فیردەوس و نسور و تەحریرن و ژمارەی خۆپیشاندەران لەزیادبووندایە و لەلایەن رێکخەرانیەوە کۆدەکرێنەوە.
کەسوکاری ئەو خۆپیشاندەرانەی کە لە خۆپیشاندانەکانی رابردوودا کوژراون بەشێوەیەکی بەرچاو لەناو خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆدا دەرکەوتوون و داوای دادپەروەری بۆ کەیسەکانیان دەکەن.
ئەمەش دوای ئەوەدێت دوێنێ لە راگەیەندراوێکی هاوبەشیاندا رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019 داوایان لە هاووڵاتیان کرد برژێنە سەر شەقامەکان، چونکە حکومەت کەمتەرخەمی دەکات لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش



