ئەمڕۆ پێنجەمین خولی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت

SNN
ئەمڕۆ لە ڤیەنا پێنجەمین خولی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە پرسی ناوەکی بەڕێوەدەچێت و بەگوێرەی راپۆرتە هەواڵییەکان بێت ئەمە دوایین گفتوگۆیە سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی پێنج کۆ یەک.
بەشێک لە دیپلۆماتکارەکان گەشبینی خۆیان لەبارەی دانوستانەکانەوە نیشانداوە، لە نێویشیاندا میخایل یوڵیانۆڤ دانوستانکاری باڵای رووسی کە بەشداری لە خولی چوارەمی گفتوگۆکاندا کرد و لەدوای ئەوەش رایگەیاند کە “نزیکن لە رێککەوتنەوە”، ناوبراو پێشوازی لەو هەڵوێستەی ئێران کرد کە بڕیاریداوە چاودێری و پشکنینی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوکی “IAEA”لە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران بەردەوامبێت و وتی “ئەمە کەشێکی گونجاوی دروستکرد بۆ گفتوگۆکردن”.
ئێرانیش ئومێدی زۆرە کە سزاکانی سەر وڵاتەکە لاببرێت، حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران رایگەیاندووە کە ئەمریکا قایل بووە سزاکانی سەر چەند کەرتێکی گرنگ لاببات وەک بانک و گواستنەوە و نەوت. روحانی وتوویەتی بەربەستەکانی بەردەم گفتوگۆکان بچووکن.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش بە تۆڕی هەواڵی ئەی بی سی ئەمریکی وتووە کە هەندێک گومانیان ماوە لەسەر راستگۆیی ئێران لە پابەندبوون بە رێککەوتنی 2015 ی ناوەکی.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش



