پەرلەمانتارێکی یەکێتی: بە هۆی خراپی گرێبەستەکانی نەوتەوە دواکەوتن و لێبڕینی موچە بەردەوامە

لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتى له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند: “تەنها لە مانگی رابردوودا 153 ملیار دینار لە سنوری ئیدارەی سلێمانییەوە گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی”، هاوکات ئۆباڵی بەردەوامی لێبڕین و دواکەوتنی موچەش دەخاتە ئەستۆی خراپی گرێبەستە نەوتییەکان.
لوقمان وەردی پەرلەمانتاری یەکێتی لە بەرامبەر تۆمەتی پەرلەمانتارانی پارتی لە باس لەوە دەکەن هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی موچە و بەردەوامی لێبڕین رەوانەنەکردنی داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانییە، باسی لەوەشکرد: “لە ماوەی رابردوودا و بە دیاریکراوی لە ماوەی چوار مانگی رابردوو چاودێری وردمان بۆ تەواوی داهاتەکانی خاڵە سنوورییەکان و باج و دەرامەتی ناوخۆ لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە کردووە و داهاتەکە وەکوو خۆی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی”.
جەختیشیکردەوە: “لەئێستادا کە پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی موچە لەبەردەستی وەزارەتی داراییدا نییە، ئەوە بە هۆی پارەی نەوتەوەیە کە کەس سەری لێدەرناکات”.
لوقمان وەردی ئاماژەی بەوەشکرد: ” هەردوو گومرگی باشماخ و پەروێزخان بەستراونەتەوە بە وەزارەتی دارایی و راستەوخۆ داهاتەکەیان گەڕاوەتەوە بۆ ئەو وەزارەتە و هەرچەندە لەگەڵ ئەوە نین کە دابەشکاری لە نێوان شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بکەن، بەڵام ئەوە گومرگی ئیبراهیم خەلیلە کە تائێستا نەبەستراوەتەوە بە سیستەمی ئەلکترۆنی وەزارەتی دارایی”.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی: “ئەوەی کە بووەتە هۆکاری پێنەدانی موچە گەڕانەوەی داهاتی خاڵە سنوورییەکان نییە، کە پێویستە بگەڕێتەوە و دەشگەڕێتەوە، بەڵکوو هۆکارەکە خراپی گرێبەستە نەوتییەکانە، بەتایبەتی گرێبەستی 50 ساڵە لەگەڵ تورکیایە کە تائێستاش نازانرێت، ئاسەوار و ناوەرۆکەکەی چییە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


