
پەرلەمانی کوردستان
SNN
لە یاداشتێکدا بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان 56 پەرلەمانتار داوا دەکەن دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان لە بارەی بەردەوامی لێبڕینی مووچە بێت و بڕیار بدرێت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو لێبڕینە.
لە یاداشتی ئەو 56 پەرلەمانتارەدا هاتووە: ” بە پێی ماددی 48 بڕگەی چوارەم لە پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، ئێمە ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان داواکارین دانیشتنی ئایندەی پەرلەمان تەرخان بکرێت بۆ گفتوگۆکردن و بڕیاردان لەبارەی لێبڕینی مووچە”.
داواشیان کردوە: “ئەو دۆسیانە بخرێنە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان، کە بە هۆکاری لێبڕینی مووچە دادەنرێن و بریتین لە خەرجی و داهاتی نەوت، خاڵە سنووریەکان و جێبەجێنەبوونی یاسای چاکسازی”.
لەکۆتاییشدا ئەو پەرلەمانتارانە رایانگەیاندوە: “لە ئەگەری ئامادەبوون و ئامادەنەبوونی حکومەت پەرلەمان بڕیاری یاسایی بدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی مووچە و دابەشکردنی مانگانەی”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14 hours لهمهوپێش



