
SNN
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسی ئابوری ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەڵگرتنی ڤیزا لەگەڵ عێراق دەربڕی و جەختی کردەوە: “هەر کات بەغدا هەمان خواستی هەبێت دەستبەجێ بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت”.
رەسوڵ موهاجیر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسی ئابوری لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک بازرگان و وەبەرهێنەری وڵاتەکەی و عێراق لە بەغدا رایگەیاند: “لەکۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی کابینە بە سەرۆکایەتی حەسەن رۆحانی سەرۆککۆمار بڕیاردرا لەئەگەری ئامادەیی حکومەتی عێراق ڤیزا لە نێوان هەردوو وڵات هەڵبگیرێت”.
باسی لەوەشکرد: ” بۆیە چاوەڕێی حکومەتی عێراقین تا ئەویش بڕیاری هاوشێوە بدات و لەوەها ئەگەرێکیش چیتر هاووڵاتیانی ئێرانی و عێراقی پێویستیان بە وەگرتنی ڤیزا نابێت بۆ هاتووچۆ”.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران روونیشیکردەوە: “لە دۆخی ئێستادا و بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هاوشێوەی وڵاتانی دیکە چەندین رێکاری خۆپارێزی گیراونەتەبەر، بەڵام ئەوەش نەبووەتە رێگر لەبەردەم هاتوچۆی نێوان ئێران و عێراق و بە ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا هاووڵاتیانی هەردوولا دەتوانن گەشتەکانیان ئەنجام بدەن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


