
SNN
پاپای ڤاتیکان لەپێناو پارێزگاری لە ژینگە و نەوەی داهاتوو دەستپێشخەرییەکی راگەیاند و تیایدا داوای کرد هەموان تێڕوانینیان بەرامبەر بە ژینگە بگۆڕن، چونکە پاراستنی ژینگە راستەوخۆ بە واتای پاراستنی مرۆڤە.
لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان دەستپێشخەری و نەخشەڕییەکی حەوت ساڵەی لە پێناو پاراستنی ژینگە و پارێزگاری لە زەوی لەبەرامبەر کرداری تێکدەرانە و مامەڵەی ناتەندروستی مرۆڤ لەگەڵیدا راگەیاند.
لە پەیامەکەیدا پاپای ڤاتیکان باسی لەوەکردوە: “سەلامەتی مرۆڤ و پارێزراوبوونی راستەوخۆ وابەستەی سەلامەتی ژینگەکەیەتی”.
راشیگەیاندوە: “دەمانەوێت چ جیهانێک بۆ نەوەکانی داهاتوو جێبهێڵین؟ خۆبەزلزانی و کەمتەرخەمی ئێمە مەترسییە بۆ سەر ژیانی نەوەی داهاتوومان” و ئاماژەی بەوەشکرد “ناکرێت باخێکمان لە خوداوەند وەرگرتووە و بیابانێک بۆ نەوەی دوای خۆمان جێبهێڵین”.
داواشی کردوە: “تێڕوانین بە رامبەر بە ژینگە و شێوازی ژیان لەگەڵ پێوەرەکانی پاراستنی ژینگە و زەوی بگونجێنرێت و لەسەر ئاستی خێزان و خوێندنگە و ناوەندەکانی خوێندن راهێنانی لەسەر ئەو شێواز و مامەڵە تەندروستە بکرێت و هەمووان پێکەوە لە هەموو کەرت و بەشەکانی وەک پیشەسازی، بارزگانی، کشتوکاڵ، ناوەندە ئایینیەکان، رێکخراوەکان و بزوتنەوەکان بەشدار بن لەو هەڵمەتەدا لە پێناو پارێزگاری لە ژینگە”.
پاپای ڤاتیکان جەختیشی کردوەتەوە: “تەنیا لەو رێگەیەوە داهاتوویەکی سەقامگیر، پڕ لە تەبایی و ئاشتی دەستەبەر دەبێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


