“بايدن داوای لە کۆنگرێس کردووە 75 ملیۆن دۆلار بۆ فەڵەستین تەرخانبکات”

FILE PHOTO: U.S. Secretary of State Antony Blinken speaks during a visit by U.S. President Joe Biden to the State Department in Washington, U.S., February 4, 2021. REUTERS/Tom Brenner/File Photo
SNN
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: “ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا داوای لە کۆنگرێس کردووە بڕی 75 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری بۆ فەڵەستینییەکان لە ساڵی 2021دا تەرخانبکات”.
ئەنتۆنی بلینکن وەزيری دەرەوەی ئەمريکا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین، لە شاری رامەڵڵا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا رایگەیاند: “واشنتۆن بڕی پێنج ملیۆن و 500 هەزار دۆلار وەک یارمەتی بەپەلە پێشکەش بە کەرتی غەززە دەکات و بڕی 32ملیۆن دۆلار وەک یارمەتی پێشکەش بە رێکخراوەکانی فریاگوزاریی نێودەوڵەتیی دەکات”.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند: “وڵاتهكهی سهرلهنوێ كۆنسوڵخانهی خۆی لە قودس دەکاتەوە كه بەرپرسە له پهیوهندییهكانی ئهمریكا لهگهڵ فهڵهستین”.
رۆژی هەینی رابردوو بە نێوەندگیری میسر ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و گرووپەکانی فەڵەستنی لە غەزە راگەیەندرا ئەمەش دوای 11 رۆژ لە هێرش و پەلامارەکانی ئیسرائیل هات کە بەهۆیەوە 254 کەس گیانیانلەدەستدا کە 66 یان منداڵ و 39یان ژن بوون لەگەڵ برینداربوونی زیاتر لە هەزار و 948کەس، هەروەها بەهۆی هێرش مووشەکیی لە غەزەوە بۆ ئیسرائیل لە وەڵامی هێرشەکانیاندا، 13 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکە برینداربوون.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
16 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
17 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
16 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
17 hours لهمهوپێش



