ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری رێکخستنەوەی داهاتە گشتییەکان ودوو پڕۆژە یاسای پەسەند کرد

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە 26 ی ئایار بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجامدا .
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا گفتوگۆ دەربارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی ماددەی پێنجەم لە یاسای چاکسازی ژمارە ( 2 ) ی ساڵی 2020 تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان کرا لە بەر ڕۆشنایی یاسا بەرکارەکان کە پێویستە خەرجکردنی دەڕماڵەی ئەوانەی شایستەن پارێزراو بێت و دادپەروەریی ھەبێت لە خەرجکردنی دەڕماڵەکان و جێگیر بکرێت بۆ ئەوانەی کە شایستەن بە پێی یاسا بەرکارەکان.
بڕگەی دووەمی کارنامەی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی داهاتە ناوخۆییەکان و ڕۆڵی وەزارەتە تایبەتمەندەکان لە برەودان و هەمەچەشنکردن و ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم و ئاستی پابەندیی وەزارەتەکان و پێداچوونەوە بە ڕەسمی خزمەتگوزارییەکان .
پاشان ئەنجومەنی وەزیران هەردوو ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان) بە ئاراستەی هێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتیەکی گشتی لە وەزارەتی دارایی وئابووری بۆ ڕێکخستنی کەرتی دڵنیایی وچاودێریکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە بواری چالاکیەکانی دڵنیایی لە هەرێم و پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی بنەتۆ و شەتل و تۆمارکردن و پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکان) کە ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژە یاسایە، ڕێکخستن وهاندانی کەرتی تایبەتە بۆ بەرهەمهێنانی بنەتۆ و شەتڵ وهاوردەکردنی بنەتۆ لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش



