
SNN
بەپێی پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای مانەوەی بییانییەکان لە عێراق کە لە دانیشتنی پەرلەمان کۆتایی بە راپۆرت و گفتوگۆ لەو بارەوە هێنرا، پەنابەرانی فەلەستینی مافی هاووڵاتیبوونیان پێدەدرێت.
لە دانیشتنی رۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق كۆتایی به راپۆرت و گفتوگۆ لهبارهی پێشنیازه یاسای ههمواری یهكهمی یاسای مانهوهی بیانییەکان بهژماره 76 ی ساڵی 2017 هێنرا.
بە پێی پێشنیازە یاساکە ئەو پەنابەرە فەلەستینیانەی ماوەی 10 ساڵ لە عێراق ژیاون، هەموو ماف و ئەرکێکی هاووڵاتیانی عێراقیان دەبێت، جگە لە رەگەزنامە و مافی دەنگدان و خۆ کاندیدکردن، ئەمەش بۆ ئەوەی مافی گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان پارێزراو بێت.
سەبارەت بە هۆکاری ئەو هەموارەش روونکراوەتەوە، کە پرسی فەلەستین بابەتێکی سەرەکی و ناوەندییە لە جیهانی عەرەبی و ئیسلامی و گەل و حکومەتی عێراقیش پاڵپشتی لەو پرسە دەکات.
زیاتر لە سێ هەزار و 500 فەلەستینی لە عێراق دەژین کە بەشێکیان دانیشتووی هەرێمی کوردستانن.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



