بەڕێوبەرايەتی حەج و عەمرە: تا ئێستا هيچ رێنماييەک بۆ ئەنجامدانی حەج نييە

حەج
SNN
بەڕێوبەرايەتی گشتی حەج و عەمرەی هەرێم رايگەياند: “تا ئێستا ھیچ رێنمایەکی فەرمی بۆئەنجامدانی فەریزەی حەج لەلایەن وڵاتی عەرەبستانی سعودیەوە بۆئەمساڵ دەرنەکراوە، لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراقی لەسەر ھێڵين بۆ زانینی دواین بڕیارەکان”.
دەقی راگەيەندراوەکە:
ئاگادارییەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە
ھاوڵاتیانی ئازیز ی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە تاوەکو ئێستا ھیچ رێنمایەکی فەرمی بۆئەنجامدانی فەریزەی حەج لەلایەن وڵاتی عەرەبستانی سعودیەوە بۆئەمساڵ دەرنەکراوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە وێرای ئامادەیی و پەرۆشی بۆ پرۆسەکە بەردەوام لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراقی لەسەر ھێڵە بۆ زانینی دواین بڕیارەکان و دەستکردن بەڕێکارەکان بۆ حاجیانی ھەرێم.
بەڕێزان ‘ ھەندێ جار لێرە لەوێ بەڕێگەی راگەیاندن و سۆشیال میدیا رێکلامی بەشێک لەکۆمپانیاکان دەبینرێ و پروپاگەندەی (حەجی بازرگانی) دەکەن و داوا لەھاوڵاتیان دەکرێ خۆیان ناونووس بکەن بۆئەومەبەستە، لێرەوە رادەگەێنین پرۆسەی فەریزەی حەج تەنھا لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە دەبێت، ھەروەھا ئاگاداری ئەو کۆمپانیایانە دەکەینەوە کەبەم کارە نایاساییە ھەڵساون بەزووترین کات پروپاگەندەکانیان راگرن بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی و کارگێریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر ، ھەروەھا بەھاوڵاتیانی بەڕێز رادەگەێنین کە بەھیچ جۆرێک پارەنەدەنە ھیچ کەسێک لەژێر ناوی حەجی بازرگانی ، بەپێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەرپرسیار نیە لەھەر ئەگەرێک کە رووبدات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرە
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



