هاتووچۆ: گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆ کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەخرێتەکار

هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل له مه‌رزه‌كانى هه‌رێمه‌وه
SNN
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند: “لەسەرەتای مانگی حوزەیرانەوە بڕیاری کارکردن بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆ کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەخرێتە کار و پێویستە پێشانگا و کۆمپانیاکان لە ماوەی 15 رۆژدا خۆیان لەگەڵ ئەو سیستمە بگونجێنن”.
لە ئاگادارییەکدا کە ئاراستەی پێشانگا و کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کردووە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاندوە: ” له رۆژی 1-6-2021 بڕیاری كاركردن به گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی ده‌خرێته‌كار بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل”.
رونیشیکردوەتەوە: “ئەو بڕیارەش وه‌ك هه‌نگاوێكە بۆ ئاسانكاری و گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبێل له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا”.
لە کۆتاییشدا رایگەیاندوە: “پێویسته پێشه‌نگا و كۆمپانیایه‌كان تا رۆژی 15-6-2021 خۆیان له‌گه‌ڵ سیستمی گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی بگونجێنن به‌پێچه‌وانه‌وه له بهڕێوهبهرایهتهكانی هاتوچۆ مامه‌ڵه‌كانیان كاری پێناكرێت”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



