کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وەڵامی توندی وەزیری بەرگری عێراق دەداتەوە

جومعە عیناد وەزیری بەرگری عێراق
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی جومعە عیناد وەزیری بەرگری عێراق دەداتەوە کە وتبووی ئەگەر هەیە بەڕێوەبەرەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن ساختەکاری بکەین لە ژێر فشار و هەڕەشەدا.
ئەبو سەودە، هاوکاری وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: کۆمسیۆن بە هەموو شێوەیەک قسەکانی وەزیری برگری عێراق رەتدەکاتەوە، کە وتبووی کارمەندا و بەڕێوەبەرەکانی کۆمسیۆن لەژێر فشار و هەڕەشەدا ساختەکاری دەکەن و ئەو دەڵێت ئەوە رای تایبەتی جومعە عینادە و هیچ پەیوەندییەکی بە راستییەوە نییە.
سەودە ئاماژەی بەوەشکرد: کۆمسیۆن بەوپەڕی هەوڵی خۆیەوە ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، تا دوربێت لە ساختەکاری و دواکەوتن، لە بری ئەوەی وەزیری بەرگری عێراق هاوکارمان بێت ئەم جۆرە قسانە دەکات بۆیە ئەم جۆرە قسانەش لەم کاتەدا بە هەموو جۆرێک رەتدەکەینەوە و دەڵێین دوورە لە راستییەوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
23 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
23 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23 hours لهمهوپێش



