دوو گەنج لە ئاوی سازاندا خنكان

0
1192

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كاتی مەلەكردنیان لە ئاوی سازان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دوو گەنجی دانیشتووی هەڵەبجە كە لەگەڵ كۆمەڵێك هاوڕێی دیكەیان ڕۆشتبوونە ناوچەكە خنكان، پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە.

بە گویرەی ئەو زانیارییانەی كە لە شایەتحاڵێكەوە بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆمەڵێك گەنجی هەڵەبجە بە مەبەستی مەلەكردن و ڕاوەماسی دەڕۆنە ناوچەی سازان و لە ئاوی سازان دەست بەمەلەكردن دەكەن، بەڵام بەهۆی نەشارەزاییان و قوڵی ئاوەكە لەو شوێنەی مەلەیان تیادا كردووە، دوو لە گەنجەكان دەخنكێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، گەنجەكان تەمەنیان لە نێوان 25 ساڵ تا 30 ساڵدایە و یەكێك لە گەنجەكان ناوی (ڕەوەند)ە و ئەویدیكەشیان ناوی (عەلی)یە و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە.

ئەو شایەتحاڵە ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی سەختی ناوچەكەوە لە ئێستادا هاووڵاتیان و هێزەكانی پۆلیس ڕۆشتوون بەدەم ئەو گەنجانەی دیكەوە و هاوكات تەرمی دوو خنكاوەكەش دەرهێندراونەتەوە و لێكۆڵینەوەی زیاتریش لەڕووداوەكە دەستپێكردووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this