
کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا
SNN
ده‌یڤید مالباس، سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند: بانكی نێوده‌وڵه‌تی پڕۆژه‌یه‌كی هه‌یه به بڕی 12 ملیار دۆلار، كه تایبه‌ته بۆ دابینكردنی ڤاكسین و توێژینه‌وه و ده‌رمانی تایبه‌ت به كۆرۆنا بۆ وڵاتانی هه‌ژار.
مالباس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و رێكخراوی بازرگانی جیهانی گوتی: “بڕیارمان داوه زیاتر له 50 وڵات تا كۆتایی ئه‌م مانگه ڤاكسینی كۆرۆنایان پێبدرێت”.
وتیشی “به پێویستی ده‌زانین، زنجیره‌ی به‌هاناوه‌چوون و پێدانی ڤاكسین خێرا بكه‌ین و ماوه‌ی ئاماده‌كردنه‌كه و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندییه‌كانیش كورت بكه‌ینه‌وه، كه پێشتریش ئاماده‌سازی بۆ كراوه”.
سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین، به‌رنامه‌كه‌مان بۆ فریاگوزاری خێرا فراوان بكه‌ین بۆ وڵاته هه‌ژاره‌كان، كه به‌هۆی كۆرۆناوه تووشی قه‌یران بوون، ته‌نانه‌ت هیچ ڤاكسینێكی كۆرۆنایان بۆ نه‌چووه و ره‌چاوی دادپه‌روه‌ری نه‌كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ئه‌و وڵاتانه، ده‌بێته هۆی یارمه‌تیدان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌سته‌ی درووست بووه و گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له په‌تای كۆرۆنا ده‌كات، له‌هه‌مانكاتدا ئابوورییه‌كه‌شیان ده‌بووژێته‌وه، كه به‌هۆی كۆرۆناوه زیاتر داته‌پیوه.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
4 hours لهمهوپێش



