وەزارەتی پێشمەرگە: چەند ناوچەیەک لە داعش پاککرانەوە

0
1525

SNN

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: “لە تۆڵەی شەهید بوونی چەند پێشمەرگەیەک هێزەکانی پێشمەرگە بە پشتیوانی هاوپەیمانان چەند ناوچەیەکیان لە داعش پاککردوەتەوە”.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە باسی لەوەکردوە: ” لە تۆڵەی ئەو هێرش و پەلامارە تیرۆریستیانەی، کە لەو ماوەیەدا داعش کردیە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و بووە هۆی شەهید کردن و بریندارکردنی چەند پێشمەرگەیەک، لەوانە (نەقیب پشتیوان قەرەنی، هێمن یەحیا، ئیدریس بەهرام و موحسینی حاجی حسێن) شەوی رابوردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، هێزەکانی پێشمەرگە، بە پشتیوانی هێزە تایبەتەکانی هاوپەیمانان لە ئاسمان و زەوییەوە، لە ناوچەی (کاوێرکەوا – داوێ)، هێرشیان کردە سەر تیرۆریستانی داعش و ناوچەیەکی فراوانیان لێ پاککردنەوە”.

راشیگەیاندوە: “لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژران، هەروەها چەند مۆڵگەیەکیان وێران کرا، کە تیایدا دەمانەوە و پیلانی کردەوە تیرۆریستیەکانیان تێدا دادەڕشت، چەند پارچە چەک کەوتنە دەست پێشمەرگە”.

وەزارەتی پێشمەرگە لەکۆتاییشدا رایگەیاندوە: “ئەمە پەیامێک بوو بۆ تیرۆریستانی داعش، کە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، هەموو کات ئامادە و دەست لەسەر تفەنگن بۆ بەرگری کردن لە نیشتیمانی کوردستان”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this