دادگای فیدڕاڵی: راگرتنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستوورییە

دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری خۆی لە بارەی سکاڵایەک لە دژی راگرتنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان راگەیاند و ئاسکرای کرد: “راگرتنی کاری ئەنجومەنەکان دەستوورییە، چوونکە تەمەنی ئەو ئەنجومەنانە تەواو بووە”.
لە راگەیەنراوێکدا دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق باسی لەوەکردوە: “دادگاکەمان بڕیاری خۆی لەبارەی سکاڵای ژمارە 155ی فیدراڵیی ساڵی 2019 دا؛ کە لە سکاڵاکەدا هاتبوو بوونی ئەنجوومەنی پارێزگاکان راستییەکی دەستوورییە و ناکرێ بازی بەسەردا بدرێت؛ بۆیە پەرلەمان ناتوانێ یاسایەک دەربکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئەنجوومەنانە، چونکە بە پێچەوانەی برگەکانی دەستوور و بنەماکانی دیموکراسی و دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات دەبێت”.
لەبەرامبەردا دادگای فیدڕاڵی رایگەیاندووە: “بەردەوامی کاری ئەنجوومە هەڵبژێردراوەکانی پارێزگاکان، چ ئەنجوومەنی نیشتمانی بن یان دەستەی خۆجێی دوای کۆتاییهاتنی خولی هەڵبژاردنی خۆیان پێشێلکردنی مافی گەلە لە دەنگدان و هەڵبژاردن و بەربژێرکردن؛ هاوکات بازدانە بەسەر ویستی دەنگدەر”.
راشیگەیاندوە: “دەبێ پابەندی ماوەی دیاریکراو بۆ کاری ئەنجوومەنی پارێزگاکان بین و نابێ بازی بەسەردا بدرێت، چونکە ئەوە مافێکی گەلە. هاوکات هەمواری دووەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و شارۆچکەکان، ژمارە 27ی ساڵی 2019 بە واتای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان نییە، بەڵکو راگرتنی کارەکانی ئەو ئەنجوومەنانەیە بەهۆی ئەوەی لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا تێپەڕبوون، هەمواری یاساکە دەستوورییە، بۆیە دادگای فیدراڵی تانەی سەر ئەو هەموارەی رەتکردەوە”.
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە: “پارێزگار سەرۆکی باڵای جێبەجێکارە لە پارێزگا و دەبێ پابەند بکرێت بە پەیڕەوکردنی ئەو سیاسەتە گشتییەی کە ئەنجوومەنی وەزیران دایدەڕێژێت و ئەو سیاسەتە لەژێر سەرپەرشتی ئەنجوومەنی وەزیراندایە”.
پەرلەمانی عێراق لە 28ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019 دا بڕیاری کۆتاییهێنانی کاری ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی دا، پارێزگارەکانیشی بۆ راپەڕاندنی پرسە دارایی و کارگێڕییەکان راسپارد.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


