ئیسنا: پێشبینی دەکرێت 37٪ی ئێرانیەکان بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماردا بکەن

SNN
ئاژانسی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا) ئەنجامی راپرسییەکی لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار بڵاوکردەوە، کەتیایدا هاتووە: “رێژەی 34.1٪ی بەشداربووان خۆیان بۆ دەنگدان یەکلایی کردوەتەوە”.
ئیسنا ئاماژەی بەوەشکردووە: “32.4٪ی بەشداربووانی راپرسییەکە رایانگەیاندووە: “بە دڵنیاییەوە بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماردا ناکەن”.
ئەو کەسانەشی کە ئەگەری کەمە بەشداری بکەن رێژەیان 8.9٪یە و رێژەی ئەوانەشی هێشتا خۆیان یەکلایی نەکردوەتەوە لە بەشداری کردن یان بایکۆتی پرۆسەکە 16.3٪ی بەشداربووان پێکدەهێنن.
ناوەندی راپرسی ئاژانسی خوێندکارانی ئێران پاڵپشت بە ئەنجامەکانی ئەو راپرسییە پێشبینی کردووە: “لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماردا کە بڕیارە لە 18ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت 37٪ی ئئەو ککەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەشداری بکەن”.
حەوت کاندید کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دەکەن، کە پێنج کەسیان سەر بە بنەماخوازانن و دوو کەسیشیان نزیکن لە ریفۆرمخوازەکانەوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش



