قوباد تاڵەبانی بۆ رەوتی سەدر: دەبێت پێکەوە کێشەکانی هەرێم و بەغدا چارەسەر بکەین

0
746

SNN

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هەرێم بە‌ رە‌وتی سە‌دری رایگە‌یاند: “دە‌بێت هەوڵبدەین كێشەكان لەعێراق و لە‌ هەرێمی كوردستانیش پێكەوە چارەسەر بكەین”.

ئەمڕۆ 2ی 6ی 2021 لەشاری بەغدا، وەفدی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی دەستەی سیاسی رەوتی سەدری كرد و لەلایەن نەسار روبەیعی و ژمارەیەك سەركردەی باڵای دەستەكەوە پێشوازی كران.

لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان كرا و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سوپاسیكردن كە لەكاتی پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2021ی فیدراڵی هاوكاربوون تا لەگەڵ لایەنەكان و لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا رێكەوتن بكرێت لەبارەی یاسای بودجە، وتیشی: “كێشەی بەغدا كێشەی ئێمەشەو بێگومان كێشەی هەرێمی كوردستانیش كێشەی عیراقە، بۆیە دەبێ هەوڵبدەین كێشەكان لەعیراق و هەرێمی كوردستان پێكەوە چارەسەر بكەین.”

لەبەرامبەردا نەسار روبەیعی سوپاسی هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی و وەفدی باڵای دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ نزیككردنەوەی راوبۆچوونی لایەنەكان سەبارەت بەچارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەتایبەتی بودجە، راشیگەیاند: “پەسەندكردنی بودجە بەو شێوازە، زەمینە لەباردەكات بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی تر.”

هیواشی خواست هەمیشە نزیكبوونەوە هەبێت لەنێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان بەشێوەیەكی گشتی.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this