منداڵێک لەپێناو باوک و خوشکەکەی یەک کاتژمێر لە رووبارێکی بەخوڕدا مەلەی کرد

0
1566

SNN

منداڵیکی تەمەن حەوت ساڵ لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا لە پێناو رزگارکردنی باوک و خوشکە تەمەن چوار ساڵانەکەی یەک کاتژمێر لە رووبارێک بەخوڕ مەلەی کرد.

چەیس پاوست کە لەگەڵ باوک و خوشکەکەی بە بەلەمێکی گەشتیاری بۆ گەشت چووبوونە رووباری سینت جۆنز لە فلۆریدا دوای ئەوەی خوشکەکەی کەوتە ناو رووبارەکە و باوکیشی بۆ رزگارکردنی خۆی هەڵدایە ناو ئاوەکەوە و هەردووکیان لە بەشی بەخوڕی رووبارەکە گیریان خوارد، لەپێناو داواکردنی هاوکاری بۆ بەهاناوەچوونیان خۆی خستە ناو رووبارەکەوە.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا ئەو منداڵە تەمەن حەوت ساڵانە ماوەی نزیکەی یەک کاتژمێر لەو رووبارە بەخوڕەدا مەلەی کردووە، تا توانیویەتی بگاتە شوێنێک و تیمە فریاگوزارییەکان لە دۆخەکە ئاگادار بکاتەوە.

تیمەکانی فریاگوزاری توانیان لە مەودای یەک کیلۆمەتر و 600 مەتری لە بەلەمەکەیان ئەو باوک و کچە بدۆزنەوە و رزگاریان بکەن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this