
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ بە نووسراوێک دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە چەند مەرجێک بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل جێبەجێبکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ لە راگەيەندراوێکدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروێزخان، حاجی ئۆمەران، ئیبراهیم خەلیل و باشماخ کراوە و تێیدا هاتووە: “ئاگادارتان دەکەین کە ئاماژە بە رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 4ی ساڵی 2020 ماددەی شەشەم بڕگەی 2، رێگەبدرێت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە مەرجێک ( شاصی تەقیوو بڕاوە لەحیم کراو نەبێت، بەشێوەیەک خوار نەبووبێت کە سەنتەری لەدەستدابێت) خاڵەکانی تری رێنماییەکە وەک خۆی جێبەجێبکەن”.
مانگی نيسانی ئەمساڵ وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان، چەند رێنماییەکی نوێیان بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو لە دەرەوەی وڵاتەوە دەرکرد، بەمەرجێک (ژێرئاو کەوتوو، سووتاو، بڕاوە نەبێت، شاسی بڕاوە یان لەحیم کراو نەبێت، توکمەی دەرگا یان سەری بڕاوە نەبێت، هەردوو ئێرباگی شوفێر و تەنیشت شوفێر کار بکات).
لە خاڵێکی دیکەی رێنماییەکاندا ئاماژە بەوەکراوە: “10 جۆر ئۆتۆمبێل رێگەپێدراوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێن”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
21 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
21 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
21 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
21 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
24 hours لهمهوپێش



