“گەر دووبارە هەڵبژاردن دوابخرێت، رێککەوتنی سیاسی هەیە بۆ لابردنی کازمی”

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق
SNN
سەعد سەعیدی، یەکێک لە سەرکردایەتییەکانی هاوپەیمانیەتی فەتح رایگەیاند: هاوپەیمانێتییەکی سیاسی لەنێوان لایەنەکاندا پەییدا بووە لەسەر ئەوەی گەر هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق دووبارە دوابخرێتەوە ئەوا سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی لە پۆستەکەی دوربخرێتەوە.
سەعد بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: کازمی بەو مەرجە بووەتە سەرۆکوەزیران کە وڵات بەڕێوەببات تا کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە عێراقدا، هەر خۆشی کاتی هەڵبژاردنی دیاریکردووە و لە یەکەم هەنگاودا هەڵبژاردنی مانگی حوزەیرانی دواخست بۆ تشرینی یەکەم، کە وەک خۆی رایگەیاند هۆکارەکە هونەری بووە کە دواخراوە و کۆمسیۆن ئامادەی تەواوی نەبووە، بەڵام هێزە سیاسییەکان ئەمجارە لەسەر ئەوە کۆکن کە بە هیچ شێوەیەک بۆ جارێکی دیکە هەڵبژاردن دوانەخرێتەوە.
دەشلێت: حکومەتەکەی کازمی لەسەر ئەوە بەندە کە هەڵبژاردنی تشرینی یەکەم دوانەخرێتەوە، بەڵام گەر ئەو دۆخە رووبداتەوە ئەوا بە دڵنیاییەوە دەسەڵات لە کازمی وەک سەرۆکوەزیران وەردەگیرێتەوە، بە بیانوی ئەوەی کە شکستی هێناوە لە جێبەجێکردنی بەڵێنە سیاسییەکەی و نەمانی متمانە پێی، ئەم رێککەوتنەش لەسەر لابردنی کازمی لە پۆستەکەی لە دۆخی دواخستنی هەڵبژاردنەکان بۆ کاتێکی دیکە لەلایەن چەند هێزێکی سیاسی عێراقی کاریگەرەوە دراوە.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش



