
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی
SNN
وەزيری تەندروستی رايگەياند: “نەخۆشی کەڕووی رەش پەيوەندی بە ڤايرۆسی کۆرۆناوە نيە، بەڵکو بەشێوەيەکی گشتی ئەوکەسانە تووشی دەبن کە سيستەمی بەرگری لەشيان لاوازە ياخود تیکشکاوە”.
سامان بەرزنجی وەزيری تەندروستی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: “نەخۆشی کەڕووی رەش بەشێوەيەکی ناڕاستەوخۆ لەڕێگەی ژينگەيەکی پيسەوە دەگوازریتەوە، پەيوەندی بە ڤايرۆسی کۆرۆناوە نييە، بەڵام ئەگەر کەسێک تووشبووی کۆرۆنا بێت کە خۆی سيستەمی بەرگری باش نييە کاريگەری تێدەکات”.
وتيشی “پشکنينەکانی ئەم جۆرە نەخۆشييە لە توانای تاقيگەکانی هەرێمدا هەيە و لەلايەن پزيشکی پسپۆری هەناوييەوە نەخۆشييەکە دەستنيشاندەکرێت”، دەشڵێت “لە هەرێمی کوردستان حاڵەتی ديکە نييە و ئەگەر هەبێت رايدەگەيەنين”.
سەبارەت بە کڕينی ڤاکسينيش سامان بەرزنجی باسی لەوەکرد: “ئەو ڤاکسينەی لە ئێستادا دێت بۆ ئەو کەسانەيە کە ژەمی دووەم وەردەگرن، وەک هەرێمی کوردستان لە هەوڵداين ڤاکسينی کۆرۆنا بکڕين بەڵام گواستنەوە و هەڵگرتن و کۆمەڵێک رێنمای هەيە پێويستی بە رەزامەندی کۆڤاکس و نۆرەی وڵاتان هەيە”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش



