تەحسین خەفاجی بۆ تورکیا” مەخمور پەکەکەی تێدا نییەو لەژێر کۆنترۆلێ سوپای عێراقە”

SNN
لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق هەواڵێکی ئەردۆغان رەت دەکاتەوە کە باسی لەوە کردبوو لە مەخمور پەکەکە بوونی هەیە و رایگەیاند: سەنتەری شاری مەخمور هیچ هێزێکی پەکەکەی تیدا نییە و ئەوەی کە هەیە تەنیا سوپای عێراق لەو ناوچەیەیە.
خەفاجی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد: ناوچەی مەخمور لەژێر کۆنتڕۆڵی فیرقەی 14ی سوپای عێراقە، لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەند و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکاندایە، هەواڵی بوونی پەکەکەش لەو ناوچەیەدا وەک تورکیا ئاماژەی پێ دەکات تەواو دوورە لە راستییەوە.
ئەم قسانەی خەفاجی دوای ئەوە دێت کە ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی TRT رایگەیاند: مەخمور سەرچاوەی هەڵهێنانی تیرۆرە بۆ قەندیل بۆیە دەکرێت رۆژێک برۆینە مەخمور بۆ کۆتایی هێنان بە هەڵهێنانی تیرۆر و قەندیلیش وشک دەکەین.

لیوا تەحسین خەفاجی
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



