
Displaced Iraqi people from the minority Yazidi sect, fleeing violence in the Iraqi town of Sinjar west of Mosul, walk at the Qadia camp on the outskirts of Dohuk province December 7, 2014. REUTERS/Ari Jalal (IRAQ - Tags: CONFLICT SOCIETY IMMIGRATION) - RTR4H10C
SNN
رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکیدا نیگەرانی خۆی لەبارەی بڕیاری داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە عێراق نیشاندەدات و دەشڵێت: “لە حەوت مانگی رابردوودا 16 کەمپی ئاوارەکان لە عێراق داخراون”.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە مییەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە 34 هەزار و 801 ئاوارە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
رێکخراوەکە رایدەگەیەنێت: بڕیاری داخستنی کەمپی ئاوارەکان بەتەنیا کاتێک سەرکەوتوو دەبێت ئەگەر حکومەت دڵنیایی بدات لەبارەی سەلامەتی گیانی ئەو ئاوارانەی کە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان و خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و ئاو و تەندروستییان هەبێت.
دەشڵێت بەشێکی زۆر لەو ئاوارانە پارەیان نییە خانووە زیانبەرکەوتووەکانیان نۆژەنبکەنەوە.
ئاماژەش بەوەدەکات کە لەنێوان ئەو هەزاران ئاوارەیەی کە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، تەنیا یەک لەسەر سێی ئەو کەسانە گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان، ئەوانی دیکە یان خانوویان بەکرێ گرتووە یاخود لەلایەن کەسانی دیکەوە داڵدەدراون، بەشێکیشیان لە بینای تەواونەبوودا ژیانبەسەردەبەن.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش



