
مووچە
SNN- عەلی حەمەسەعید
بە وتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە SNNی راگەیاند: “رۆژی یەکشەممە 6/6/2021 مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت”.
وتیشی: “تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەش دەکرێت”.
وەک ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆکرد: “300 ملیار دینار لە پارەی فرۆشتنی نەوت گەڕێنراوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی، هاوکات بە رێژەی 10٪ کورتهێنان لە دابەشکردنی مووچە بە لێبڕینی 21٪ هەیە، بەڵام حکومەت بڕیاریداوە ئەو کورتهێنانە پڕ بکاتەوە”.
هەر وەک راشیگەیاند: ” مانگەکانی پێشوو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە لیستی مووچەی ئامادە دەکرد، بەڵام ئەم مانگە ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە بڕیاری خەرجکردنی مووچەی وەزارەتەکان دراوە”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
21 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش



