
SNN
بەریتانیا پێنجشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی گروپی حەوت وڵاتە پیشەسازییەکەی جیهانی G7 بەڕێوەدەبات و پرسی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا و بەشکردنی لەگەڵ وڵاتانی هەژاردا یەکێک دەبێت لە سەرەکیترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکان.
ریچارد هاتچێت بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هاوپەیمانی جیهانی بۆ ڤاكسینەكان و كوتان (CEPI) رایگەیاند: “ئەرکی ئەخلاقی وڵاتانی G7ە کە ڤاکسین ببەخشێتە وڵاتە کەمدەرامەتەکان بۆ ئەوەی تەندروستی خەڵک و کارمەندانی تەندروستییان بپارێزن”.
راشیگەیاندووە: وڵاتانی ئەندام لە G7 ڤاکسینی پێویستیان دەستدەکەوێت بەڵام زۆرێک لە وڵاتانی دیکە ناتوانن ڤاکسینی پێویستی کۆرۆنا بۆ هاووڵاتییانیان دابین بکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە کە وەزارەتی تەندروستی بەریتانیاش داوادەکات کە هاوکاری وڵاتانی هەژار بکرێت لە پێدانی زانیاری و هۆشداریدانیان لەبارەی شەپۆلی دواتری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، چونکە تەندروستی بەریتانیاش بەستراوە بە تەندروستی وڵاتانی دیکەوە.
گروپی حەوت وڵاتەکەی G7 پێکهاتوون لە هەریەکە لە کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، بەریتانیا و ئەمریکا ساڵانە لەبارەی کێشە و گرفتە جیهانییەکانەوە کۆدەبنەوە و ئەمساڵیش رۆژی پێنجشەممە و هەینی ئەو لوتکەیە لە بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


