وەفدی يەکێتی بە سەرۆکايەتی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ نوری ماليکی کۆبوونەوە

بافڵ تاڵەبانی و نوری ماليکی، فۆتۆ: SNN
SNN
وەفدی باڵای یەکێتی بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ نوری ماليکی سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەی شاندی باڵای یەکێتی لەگەڵ نوری مالکی سەبارەت بە هەڵبژاردنی عێراق و رەوشی هەرێم و عێراق و چەند پرسێکی دیکەیە.
بافڵ تاڵەبانی شەوی رابردوو گەیشتە بەغدا بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حزبی و حکومی و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە کۆشکی سەلام و لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: جەختکرایەوە لە بەھێزکردنی گفتوگۆ و دیالۆگ و چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە گوێرەی دەستور و یاسا و پاراستنی مافی ھاووڵاتیان و موچەخۆران.
دواتریش لەگەڵ عەمار حەکیم سهرۆكی رهوتی حیكمهی نیشتمانی کۆبوونەوە.
بڕيارە ئەمڕۆ، کاتژمێر 1:30 خولەک وەفدی يەکێتی بە سەرۆکايەتی بافڵ تاڵەبانی بچێتە ئەنجومەنی وەزيرانی عێراق و لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزيرانی عێراق کۆببێتەوە.
شاندەکەی يەکێتی پێکهاتوون لە (رەفعەت عەبدوڵا، شاناز ئيبراهيم، ئاڵا تاڵەبانی، رێبوار تەها، عزەت سابير، ژمارەيەکی ديکە لە ئەندامانی سەرکردايەتی و مەکتەبی سياسی يەکێتیی نيشتمانیی کوردستان).
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



