وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده ئاشكراده‌كات

SNN
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رايگەياند: “يەکێک لە هۆکارەکانی بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە بەسرە، هاورده‌كردنی مریشك و به‌رهه‌مه‌كانیه‌تی به‌شێوه‌ی نایاسایی له توركیاوه”، دەشڵێت “مەترسييەکی ئەوتۆ لەسەر پەلەوەری پارێزگاکە نييە”.
حه‌مید نایف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رایگه‌یاند: “بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له پارێزگای به‌سره، بۆ ئه‌و باڵنده كۆچه‌رییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له وڵاتانی جیهانه‌وه بۆ عێراق كۆچده‌كه‌ن، هۆكارێكی دیكه‌ش هاورده‌كردنی مریشك و به‌رهه‌مه‌كانیه‌تی به‌شێوه‌ی نایاسایی له ده‌روازه سنوریه‌كانه‌وه به‌تایبه‌ت مریشكی به‌ستوی سپی توركیا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق سه‌ردانی دوو ناوچه‌ی به‌سره‌ی كردووه بۆ دڵنیابونه‌وه له‌دۆخه‌كه، حاڵەتەکان سنوردارن، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌میدیاكان باس ده‌كرێت بۆ ترساندنی خه‌ڵكه و دۆخه‌كه به‌و جۆره نییه”.
وتيشی “ئەنفلۆنزای باڵندە بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە، هێلكه‌و مریشك له‌به‌سره سه‌لامه‌ته‌و جێگەی نيگەرانی نييە، نابێت پارێزگاكانی دیكه‌ش رێگری بكه‌ن به‌رهه‌می پارێزگای به‌سره‌یان بۆ هه‌نارده بكرێت”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



